KTEBYAR

KTEBYAR

von kara bahaalddin

  • Kategorie: Book
  • Veröffentlicht: 2022-10-11
  • Aktuelle Version: 1.2.2
  • Adult Rating: 4+
  • File Size: 8.44 MB
  • Developer: kara bahaalddin
  • Compatibility: Requires iOS 15.0 or later.

Beschreibung

کتێبیار چییە ؟ کتێبیار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریە کاردەکات بۆ بە کلتورکردن و ئاسان کردنی خوێندنەوە ، بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پوختەی هەزاران کتێبی بەسوود لە پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان بە شێوازی دەق و دەنگ و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ، لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی لە کتێبەکان و دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا و ڕێکخستنی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ، ئەمەش بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی کتێبەکان و وەک هاندانێک بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە لە کوردستان ، واتە بە پێی خواست و کاتی خۆتان دەتوانن خوێنەر یاخود گوێگری پوختەی تەواوی کتێبەکانی کتێبیار بن . تایبەتمەندیەکانی کتێبیار چییە؟ بەشداربووانی کۆمەڵگەی کتێبیار دەتوانن سوودمەندبن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار . »خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکان. »گوێگرتن لە تەواوی کتێبەکان. »خوێندنەوە و گوێگرتن لە کتێبەکان بە بێ هێڵەکانی ئینتەرنێت. »تاقیکردنەوەی وەرزی کۆمەڵگەی کتێبیار کە تێیدا خەڵاتی گرانبەها بەسەر سەرکەوتووان بەشێوەی وەرزی دابەشدەکرێت. »بەشداری تەواوی چالاکی و کۆڕ و سیمینارەکانی کتێبیار بە کۆدی تایبەتی سەر کارتەکانیان . »هەفتەیەک گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ . ئامانجی کتێبیار چییە ؟ ئامانجی کتێبیار بە کلتورکردن و ئاسانکردنی خوێندنەوەیە بۆ ئەو مەبەستەش هەستاوە بە داهێنانی شێوازێکی گونجاو و ئاسان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای لە ڕێگرەوە کردوەتە هاوکار بۆ خوێنەران تا لە زۆری بەرهەم و کتێبەکان و کەمی کات و پارە ، یاخود نەزانینی زمانە بیانیەکان نەبێتتە ڕێگر بۆ خوێندنەوەیان و بتوانن سوودمەندبن لە زۆرترین کتێب لە کەمترین کاتدا . بۆ چی دەبێت بەشداربیت لە کتێبیار ؟ کتێبیار لە پێویستیەکی قوڵی کۆمەڵگەی کوردیەوە بۆ کتێب و خوێندنەوە درووست بووە و هەستاوە بە شکاندنی یەکەیەکەی بەربەستەکانی بەردەم خوێندنەوە و فێربوون تا خوێنەری کوردزمان بە ئاسانی سوودمەند بێت لە باشترین و پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان ، بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین . بۆ پوختەی کتێب ؟ بەهۆی جەنجاڵی و سەرقاڵی زۆرمان بە کار و باری ڕۆژانەوە هەمیشە خوێندنەوەی ڕۆژانەمان دوادەخەین بەمەش زۆرجار لە مانگێکدا تەنها کتێبێک یاخود کەمتر تەواو دەکەین ، ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەشبوونمان لە هەزاران کتێبی ناوازە ، بە هۆی نەبوونی کات و زۆری نمارەی کتێبەکان ئەمەش پێویستی بە چارەسەرێکی بنەڕەتییە و تاکە چارەسەری گونجاویش بۆ سوودمەند بوون لە هەموو کتێبەکان لەکەمترین کاتدا خوێندنەوە و گوێگرتنە لە پوختەی کتێبەکان ، کە لەلایەن ستافی پسپۆڕ و شارەزاوە دوای چەندین جار خوێندنەوە و وردبونەوە لە کتێبەکان بیرۆکە سەرەکیەکانی دەرهێنراوە و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی شیرینی کوردی و خراونەتە بەردەستی خوێنەری کوردزمان . تایبەتمەندیەکانی بەشداربوان چییە ؟ بەشدرابوان دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کۆمەڵگەی کتێبیار بە بە کارهێنانی ئەو کارتەی لە کاتی هاتنە ناو کۆمەڵگەی کتێبیار وەری دەگرن و لە کاتی کۆتایی هاتنی دەتوانن ئەندام بوونیان لە کۆمەڵگەی کتێبیار نوێ بکەنەوە . کێ دەتوانێت بەشدار بێت ؟ هەموو کەسێک و لە هەموو تەمەنێک تەنها بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار و درووستکردنی هەژمارێک دەتوانێت سوودمەندبێت لە هەفتانە کتێبێکی بێبەرامبەر و بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار،پاشان بە پێی خواستی خۆی یەکێک لە پلانەکانی(١ساڵ، ٦مانگ، )هەڵدەبژێرێت چۆن ببمە بەشداربووی کۆمەڵگەی کتێبیار ؟ بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار لە ڕێگای سەردانی دەتوانن هەژماری (ktebyar.com) ماڵپەڕی کتێبیار تایبەتی کتێبیار درووست بکەن و بە داخڵکردنی کارتی کتێبیار ببنە ئەندامی کۆمەڵگای کتێبیار و سوودمەندبن لە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی پڕۆژەکە . بۆ کتێبیار ؟ کتێبیار لە پێویستیەکی قوڵی کۆمەڵگەی کوردیەوە بۆ کتێب و خوێندنەوە درووست بووە و هەستاوە بە شکاندنی یەکەیەکەی بەربەستەکانی بەردەم خوێندنەوە و فێربوون تا خوێنەری کوردزمان بە ئاسانی سوودمەند بێت لە باشترین و پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان ، بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین .

Screenshots

keyboard_arrow_up